سهرهتا
پۆستی ئهلیکتڕۆنی
ئهرشیف
هاوڕێیان
دهربارهی من :: بهستهری بهکهڵک :: جیهانی هەمەرەنگ
یانەی کوردکلیك
نوێ خوازی کورد
:: بە هێزترین ئەنتی ڤایرۆس::
:: ناسینی فایلە سیخوریەکان::
:: لۆگۆی دۆستان ::

RSS

لێرەدا دەمەوێت باسی چۆنیەتی گۆرینی پاسوۆردی ئیمەیڵ بکم لە ئیمەیڵی یاهوو.
ئەگەر تا ئێستا ئیمەیڵەکەت خاوەنی پاسوۆردەکی بێ هێزە وە لەوە ئەترسی ئە ئیمەیڵەکەت ببێتە نێچیری هاکەرزەکان وە هاکەرزەکان بتوانن زۆر بە ئاسانی پاسوۆردی ئیمەیڵەکەت هاك بکەن
ئەوە بەم چەند هەنگاوانە خوارەوە دەتوانی پاسوۆردی ئیمەیڵەکەت بگۆریت دەتوانی بە هێزترین پاسوۆردی بۆ ئیمەیڵەکەت دانێیت.
کلیك لەسەر درێژەی بابەتەکە بکە بۆ فێربوون.
درێژهی بابهت...
ئێنتهرنێت وهكو یهكێك له كاندیدهكانی خهڵاتی نوبڵی ئاشتی بۆ ساڵی (2010) دهستنیشان كراوه، زیاتر له (220) كهسایهتی و رێكخراو وهكو كاندیدی خهڵاتی نوبڵی ئاشتی دهستنیشان كراون.
به گوێرهی ههواڵی ئاژانسی ههواڵنێری "ئهڵمانیا"، پێشنیاری كاندیدبوونی ئێنتهرنێت له خهڵاتی نوبڵی ئاشتی(2010) له لایهن گۆڤاری ئێنتهرنێتی "وێرد"ی ئیتالیا ئاراسته ناوهندی نوبڵً له ئۆسلۆ كرا و ئهو پێشنیارهش له لایهن ئهو ناوهنده پهسهند كرا.
به پێی یاساكانی ناوهندی نوبڵ، تهنیا كهسایهتی و رێكخراوهكان دهتوانن بۆ خهڵاتهكانی نوبڵ كاندید بكرێن، بۆ ئهوه مهبهستهش گۆڤاری "وێرد"ی ئیتالیا، "لاری رۆبێرت" و "وینت كرێف"(بهرِێوهبهرانی ئێنتهرنێت له ئهمهریكا) و "تایم بێرنێرز لی" وهكو نوێنهرانی ئێنتهرنێت بۆ بهدهست هێنانی ئهو خهڵاته دهستنیشان كراون.
درێژهی بابهت...
پێ دەچیت جیهانی پرۆگرامی پاراستن لە ڤایرۆس.بەم زوانە هەنگاوەکی بەرچاو بە خۆیەوە دەبینیت،لە رێگای پاراستی کۆمپیتەرەکان لە توش بوون بە ڤایرۆس.لە هێرشی ڤایرۆسەکان وە هەروەها پرۆگرامە تێکدەرەکان.کۆمپانیای کاسپەرسکای جۆرە داهێنانێکی پەیوەندی بە پاراستن کۆمپیوتەر لە توشبون لە تێکدان لە لایان تێکدەرانەوە داهێنا.ئەویش بریتیە لە ئامێرەکی بچوك پرۆگرامی پاراستنی تێدایە،ئەم ئامێرە لە ناو کۆمپیوتەر دادەندرێتن وە دەکەوێتە نێوان هارددیسك و پارچەکانی جۆمپیوتەر.وە لە نێوان چارەسەری رام دەبێت.ئەم ئامێرە کاردەکات لە نەهێشتنی چونە ژورەوەی گەر ڤایرۆسێك و پرۆگرامێکی تێکدەر بۆ ناو هارددیسك.وەهەروەها هەڵدەستێت بە ئاگارکردنەوەی بەکارهێنەر بۆ ئەم مەبەستە لە نێوان رازیبون و رەتکردنەوە،هەروەکو لەپرۆگرامەکانی تر پاراست هەیە،ئامێرەکە پشت بە خۆی دەبەستێت لە کارکردن.چارەسەرێکی بچوکی لە ناو خۆی هەیە.هەروەها میمۆریەکی کاتی هەیە.وە هەروەها بنکەی زانیاری تۆمارکردنی هەیە بۆ تۆمارکردنی هەلەی ئامێرەکە لە کاتی نوێبونەوە پرۆگراموکە و هەروەها دۆزینەوەی ڤایرۆسەکە،کاسپەرسکای دەلێت هەڵدەستین بە بڵاو کردنەوەی ئەم ئامێرە نوێیە بۆ بازارەکان بەم زووانە.کە کەڵکێکی زۆری دەبێت بۆ پاراستنی بە کارهێنەر لە کۆمپانیاکان و بەتایبەتی لە بانکەکاندا بۆ پاراستنیان لە توشبون ئامێرەکانیان لە هێرشی ڤایرۆس و تێکدەرەکان.
تهکنۆلۆژیای نوێی مایکرۆسۆفت رێگه به بهکارهێنهران دهدات، دهستی خۆیان بکهن به بۆردێکی لهمسی زیرهک که دهتوانرێت بۆ کاری جۆراوجۆر وهک دروست کردنی سیستمێکی پهخشی موزیک بهکاربهێنرێت.
به پێی ههواڵێکی ئاژانسی "مێهرنیوز"ی ئێرانی، تهکنۆلۆژیای Skin put، تهکنۆلۆژیایهکی سهیروسهمهرهیه که بهرههمی لێکۆڵینهوهی زانیانی زانکۆی "کارێنگی ملۆن" و کۆمپانیای مایکرۆسۆفته و پێستی جهستهی مرۆڤ دهکات به بۆردێکی لهمسی.
ئهم تهکنۆلۆژیه له راستیدا، دهستبهندێکه به ئامێری ههستیاری دهنگی که دهتوانێت ئهو لێدانانهی که له دهست دهدرێت، بکات به چالاکییهکی دیکه.به یارمهتیی ئهم تهکنۆلۆژیه، هێما دهنگییهکانی بهشه جیاوازهکانی دهست دهتوانرێت بکرێت به گرتنی ژمارهی تهلهفۆن، پهخشی موزیک یان کایهی "نێتریس". لهههمان کاتدا دهتوانێت له دهستی خۆت بدهی و فهرمانی پێویستی
درێژهی بابهت...
بەخێربێن بۆ ماڵپەری تێك فۆر کورد،ماڵپەری تێك فۆر کورد دامەزرا لە بەرواری(25/1/2010) ئامانجی دامەزراندنی ئەم ماڵپەرە تەنها پێدانی زانست و زانیاریە بە هەموو کوردێكی سەر روی ئەم زەویە،ئەم ماڵپەرە تایبەتە بە تەکنەلۆژیاو زانیاریاکان لە گشت بوارەکان،
بۆ ئەوەی ئەوەی ئێوەش بەژدار بنلە دانانی بابەتلەم ماڵپەرە ئیستا دەتوانن بابەتمان بۆ بنێرن،بابەتەکان بە ناوی خۆتان بڵاوی دەکەینەوە.
هەواڵی تەکنەلۆژیاو زانیاریاکانمان بۆ بنێرن.لە بوارەکانی کۆمپیوتەر،ئینتەرنێت،مۆبایل،داهێنانی نوێ،هەر هەواڵەکی کە پەیوەندی هەبێت بە تەکنەلۆژیاو زانیاریاکان.
ئێمە بەو پەری دڵ فراوانیەوە لێتان وەردەگرێن و لە ماڵپەرەکەمان بۆتانی بڵاو دەکەینەوە.
بابەتەکانتان لە رێگای ئەم دوو ئیمەیڵە بۆمان بنێرن
زۆربەمان بەکارهێنانی ئینتەرنێت بۆتە بەشێك بەشێك لەژیانمان و رۆژانە ئیمەیڵەکەمان وە سایتێك یان دوان دەکەینەوە.لەگەڵ ئەو هەموو سودەی کە ئێمە لە ئینتەرنێتی وەردەگرین ئەوە بێ کێشە نیەو زۆر جار دەبینین و بە هۆی چەند رێگەیەوە زیانمان پێ دەگەینن.
لێرەدا باسی تەنها(5)خاڵی گرنگ دەکەین کە بەهۆیەوە بەکارهێنەری ئینتەرنێت دەکەوێتە هەلەوەو پێویستە هەموان ئاگامان لێی بێت.
یەکەم؛ باوەری تەواو بە ئەنتی ڤایرۆسەکان مەکە.چونکە رۆژانە دروستکەری ڤایرۆس ترۆجان لە هەوڵی شکاندنی دیوارەکانی بەرنامەکانی ئەنتی ڤایرۆس و زۆر جاریش توانیویانە ئەو کارە بکەن و زیانی گەورەیان لە تاك وکۆمپانیاو حوکومەتەکان داوە.بەڵام ئەوەی پێویستە ئەوەیە هەمیشە هەوڵ بدە ئەنتی ڤایرۆسەکەت لە ئینتەرنێت ئەپدەیت بکەیتو ڤێرژنی نوێ بە کار بەریت.
کلیك لەسەر درێژەی بابەتەکە بکە بۆ خوێندنەوەی زیاتر
درێژهی بابهت...
وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا، قەدەغە کردنی بەکارهێنانی سایته کۆمەڵایەتییەکانی له لایەن هێزە سەبازییەکانەوه، هەڵوەشاندەوه.ئەفسەر و سەربازە ئەمەریکاییەکان تاکو ئێستا به هۆی ئەمنی، رێگەیان پێ نەدەدرا تۆڕه کۆمەڵایەتییەکانی وەک تویتەر، فەیس بووک و یوتیۆب بەکار بێنن.به پێی هەواڵێکی بیبیسی، ئەم بڕیاره له لایەن پێنتاگۆن دوای ئەمه درا که پسپۆڕانی سەربازیی رایانگەیاند، خاڵه باشەکانی بەکارهێنانی تۆڕه کۆمەڵایەتییەکان به بەراورد لەگەڵ مەترسییه ئەمنییەکانی زۆرتره. بەمجۆره، قەدەغه بوونی ئەم سایتانه له بنکه سەربازییەکان و بینا ئیدارییەکانی سوپای ئەمەریکا که سێ ساڵه داندراوه، هەڵدەگیرێت."رۆبەرت گەیتس" وەزیری بەرگریی ئەمەریکا بەنیازه بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ باشتر کردنی رەفتاری سەربازه گەنجەکان، پەره پێ بدات.
ئایا رۆژێك بیرت لەوە کردۆتەوە کە ناوی ئەو کۆمپانیا زلهێزانە لە بواری تەکنەلۆژیا لە یاوە هاتووە.وەکو کۆمپانیای یاهوو،مایکرۆسۆفت،ئەپل،گووگل،هتد.لە ماڵپەری تێك فۆر کورد مانەی ناوی ئەم کۆمپانیانە لە بواری تەکنەلۆژیا و زانیاریاکان بزانە
کۆمپانیای(Adobe)
ناوی رووبارێکە کە لە پشت خانووەکەی خاوەنی ئەم کۆمپانیایە تێدەپەرێت خاوەنی ئەم کۆمپانیایە بریاریدا ناوی ئەم رووبارە بێنێتە کۆمپانیاکەی.
کۆمپانیای(Apple)
خاوەنی کۆمپانیای (ئەپڵ)ستیڤ جابز زۆر حەزی لە خواردنی سێو بوو بۆیە ناوی کۆمپانیاکەی بە ناوی میوەیەوە هەلبژارد.
کۆمپانیای(Disco) کورت کراوەی وشەی سانفرانسیسکۆیە،کە ئەکێک لە گەورەترین شارەکانی ئەمریکایە.
کلیك لەسەر درێژەی بابەتەکە بکە بۆ خوێندنەوەی زیاتر.
له كۆنگرهیهكی رۆژنامهوانیدا، سهرۆكی كۆمپانیای تۆیۆتا، به شێوازی ژاپۆنی، داوای لێبوردنی له كریارهكان كرد.
زۆرێكمان كه سایتمان ههبێت حهز دهكهین بزانین رۆژانه چهند جار دهكرێتهوهو چهند میوانیش لهسهر هێڵه. بۆ ئهم مهبهسته زۆر كار ههیه دهتوانرێت بكرێت و زۆرجاریش ئهگهر سایتهكهت به پاره كڕی بێت ئهوه له كۆنترۆڵ پانهڵی سایتهكهت دهت داتێ.
ئەم سەرژمێرە زۆر بە هێزە چەندان ماڵپەری بەناوبانگ پشت بەم سەرژمێریە دەبەستن،ئەم سەرژمێریە ئەو کارانە پێشان دەدات،چەند کەس لەسەر هێلە،چەند جار پەرەی سایتەکەت کراوەتەوە ئەمرۆ و کۆی گشتی،چەند کەس سەردانی کردوە ئەمرۆو کۆی گشتی،
لە ماڵپەری تێك فۆر کورد سەرژمێرەکی بەهێز دروست بکە کە بە وێنە نوسین رونکراوەتەوە.
کلیك لەسەر درێژەی بابەتەکە بکە بۆ خوێندنەوەی زیاتر.
رۆژنامهی نیۆیۆرك تایمز بڵاویكردهوه، ئهو هێرشانهی بهم دواییه كرانه سهر گووگڵ و چهند كۆمپانیایهكی ئهمهریكایی، له لایهن قوتابیانی زانكۆیهكی چینی و قوتابخانهیهكی سهر به سوپای ئهو وڵاته ئهنجام دراوه.
یهكیتی گهیاندن و پهیوهندی نێودهوڵهتی سهر به نهتهوه یهكگرتووهكان، رایگهیاندووه چاوهڕوان دهكرێت ئهمساڵ ژمارهی بهكارهێنهران مۆبایل بگاته 5 ملیار كهس.
لەلای هەموومان ئاشکرایە کە ماڵپەری گووگڵ یەکێكە لە ماڵپەرە بەناوبانگەکانی جیهان کە رۆژانە بە ملیۆنەها کەس سەردانی دەکات
ئەم ماڵپەرە تایبەتە بە گەران چەندەها جۆر گەرانی تێدایە لە وانە گەران بە داوی لینک لەم ماڵپەرە بۆ نمونە ئەگەر بنوسی ماڵپەری تێك فۆر کود ئەوە یەک سەر لینکەکەت ئەداتی بۆیە لەم بابەتە دەمەوێت باسی چۆنیەتی دانانی لینکی سایت لە ناو ماڵپەری بەناوبانگی گووگل
کلیك لەسەر درێژەی بابەتەکە بکە بۆ خوێندنەوەی زیاتر
درێژهی بابهت...
ئەم بابەتە تایبەتە بە ئەوانەی مۆبایلی نۆکیا بە کاردێنن.زۆرجار تووشی
لەبیر جونەوەی کۆدی داخستنی مۆبایلەکەمان دەبینەوە.یاخود لەوانەیە کەسێك بێ ئاگاداریمان کۆدی مۆبایلەکەمان بگۆرێت و دایبخات.لەم کاتانەدا تاکە رێگە جارە ئەوە فۆر ماتکردنی مۆبایلەکەیە .هاوکات هەموو ئەو شتانەی ناو مۆبایلەکەش بەم کارە لەناو ئەچن و ئەسرێنەوە .بۆ رزگاربوون لەم کێشەیە و بۆ ئەوەی پێویستمان بە هیچ کەسێك نەبێت و بتوانین بە ئاسانی خۆمان چارەسەری بکەین.ئەوا ئەتوانین لە رێگای ئینتەرنێتەوە ئەم کێشەیە چارەس بکەین و کۆدێکی تایبەتیمان بداتێ کە دوای داخڵ کردنی کۆدەکە مۆبایلەکەمان ئەگەرێتەوە سەر کۆدی ئەسلیەکە کە بریتیە لە(12345)
سەرەتا ئەچین سایتەکە ئەکەینەوە کە بریتە لەم ناونیشانە(www.nfader.z-host.ru) ئینجا لە ناو سایتەکەدا داوای (Serial Number)ی مۆبایلەکەمان ئەکات .ئێمەش بە دوو رێگە ئەتوانین ئەم ژمارەیە بزانین.
لە درێژەی بابەتەکە کلیك بکە بۆ خوێندنەوەی زیاتر
ئەم ئەنتی ڤایرۆسە ئەنتی ڤایرۆسەکی زۆە بە هێزە و توانایەکی زۆری هەیە.لەگەڵ ئەوەشدابە خۆراییدەتوانیت دایبەزێنیت و پێویستی بە کراك وسریاڵ نیە.
ئەم ئەنتی ڤایرۆسە لەکاتی داگیرساندنی کۆمپیوتەرەکەت خۆکارانە کار دەکات.واتە خۆی فایلەکانی ناو کۆمپیوتەرەکەت سکان دەکات.یان لەکاتی داخیڵ بوونی هەر فلاش میمۆریەك یان سیدی بۆناو کۆمپیوتەرەکەت ئەگەر ڤایرۆس هەبێت خۆکارانە ئاگاداریت دەکاتەوە.پێویستەکانی ئەم ئەنتی ڤایرۆسە ئەوەیە کە هەفتانە یان مانگانە لەرێگای ئینتەرنێت نوێ بکەیتەوە بۆ ئاگادار بوون لە ڤایرۆسی نوێ.
کلیك لێرە بکە بۆ دابەزاندنی ئەنتی ڤایرۆسەکە
درێژهی بابهت...
فایلەکانی هاك بریتین لەو فایلانەی کە کەسی نێرەر دەتوانێت بە هۆیەوە هەموو زانیاریەکانی نا و کۆمپیوتەرکەت بۆ خۆت ببات یاخود بە تەواوی کۆنترۆلی کۆمپیوتەرەکەت بکات وە تۆ دەسەلاتت نەمینێت بە سەریەوە .بۆیە ناسینی ئەو فایلانە کارێکی زۆر گرینگە و بە هۆی ئاشنا بونی فایلانە تا رادەیەک دەتوانین خۆمان لەو کارە بپارێزین.چۆن فایلاکانی هاك کردن بناسین؟ئەمە پرسیارێکە لای هەموو بۆکارهێنەرێکی رۆژانەی کۆمپیوتەر دروست دەبێ.لە ناو جیهانی نەپارێزراوی ئینتەرنێت زۆر گرینگە بۆ نمونە لە کاتی چاتکردن چۆن بزانین ئەوفایلەی کە بۆ ئێمە نێردراوە فایلەکی هاك نیە بۆیە بۆ ناسینی ئەم جۆرە فایلانە کە تێکدەری کۆمپیوتەرن رەچاوی ئەم تێبینینانەی خوارەوە بکە؛
بۆ نمونە کاتێک کەسێک فایلێك لە رێگای یاهوو ماسنجەرەوە بۆ ئێوە دەنێرێت کە دەبێ ئێوە پشتگیری لەو فایلە بکەن کەتیایدا ناوی کەسی نێرەو ناوی فایل و قەبارەو جۆری فۆرماتی فایلەکەی تیایدا ئاماژە پێکراوە ئەوەی گرینگە لەو زانیاریەنانە ئەوەیە کر ئێوە دەبێت ئاگاداربن.لە جۆرو فۆرماتی ئەو فایلە ئەگینە
لە درێژەی بابەتەکە زیاتر بخوێنەوە
درێژهی بابهت...
کاتێك یاهوو ماسنجەر سێت ئەپ دەکەین سەیر دەکەین هەر کاتێك لەگەڵ داگیرسانی کۆمپیوتەرەکەمان یاهوو م،اسنجەرەکەش یەکسەر دەکرێتەوە.بێگومان چەند بەرنامە لەو سەرەتاوە بکرێتەوە ئەوەندە کۆمپیتەرەکەمان هێواش تر و درەنگتر دەکرێتەوە.
هەمیشە ئێمە پێویستمان بەوەیە بە زووترین کات کۆمپیوتەرەکەمان بچینە ناو ویندۆزەوە دەست بە کارەکەمان بکەین.
بۆ ئەم مەبەستەو رزگاربونمان لە کردنەوەی یاهوو ماسنجەر لە گەل داگیرساندنی کۆمپیوتەر. بەم جەند هەنگاوانەی خوارەوە رزگارت دەبێت
لە درێژەی بابەتەکە کلیك بکە بۆ خوێندنەوەی زیاتر بە وێنە ببینە
لێرەدا دەمەویت ئێوە بناسێنم بە چەند دوگمەیەکی کیبۆرد لە ویندۆزدا.کە بەکارهێنانیان دەتوانێت زۆر خێراتر بێت لە کارکردنمان لە کۆمپیوتەر.
بۆ کردنەوەی my computer دوای ئەوەی پەنچە دادەگرین لەسەر دوگمەی windows لەهەمان کاتدا پەنچە دەنیین بە دوگمەی پیتی E دا
Windows+D بۆگەڕانەوە بۆ Desk top واتە ئیمە لەهەر بەرنامەیەکدا خەریکی کارکردن بین بە پەنچەدانان لەسەر ئەو دەە دوگمەیە Desk Top دەکرێتەوە
Windows+R بۆ کردنەوەی پەنچەرەی Run
Windows+F بۆ کردنەوەی پەنچەرەی
کلیک لەسەر درێژەی بابەتەکە بکە بە خوێندنەوەی زیاتر
درێژهی بابهت...
ماڵپەری گووگل یەکێکە لە ماڵپەرە زەبەلحەکانی جیهان کە تایبەتە بە گەران لە زۆر بوارەکان.
ماڵپەری گووگل لە سەر دەستی هەردوو گەنجی(لاری و سێرجی) دروست کرا.
جیهانی ئەمرۆی ئینتەرنێت بەبێ ماڵپەری گووگڵ ئەم تامو چێژەی ئێستا نەدە بوو.
لێرەدا نامەوێت زۆر باسی ئەم ماڵپەرە بەناو بانگە بکەم.
بۆیە لەم بابەتەدا چەن شێوازەکی گەران بەدوای شتە پێویستەکانتان
بۆ ڕوون دەکەمەوە لە ماڵپەری گووگلدا.
کلیك لەسەر درێژەی بابەتەکە بکە بۆ خوێندنەوەی زیاتر.
درێژهی بابهت...





